چۆن بزانین کەسی بەرامبەر بەڵێنەکەی جێبەجێ ناکات؟

هەمەرەنگ 10/08/2022

Alternate Text

هەندێکجار توشی کەسانێک دەبین کە بەڵێنمان پێدەدەن و جێبەجێی ناکەن، چەند ئاماژەیەکیش هەن دەکرێت لە رێگەی زمانی جەستەوە بزانین کە ئەو کەسە راست دەکات یاخود نا.

ماڵپەڕی "اليوم السابع"ی میسڕی چەند جۆرێکی زمانی جەستەی ئاشکراکردووە کە لە رێگەیەوە دەتوانرێت بزاندرێت ئەو کەسانەی بەڵێن دەدەن جێبەجێی دەکەن یاخود نا، لەوانەش:

١-دانانی دەست لەسەر دەم
یەکێک لە باوترین ئەو ئاماژانەی ئاشکرایدەکەن کە کەسی بەرامبەر بەڵێنەکەی جێبەجێ ناکات ئەوەیە کە لەکاتی قسەکردندا دەست دەخاتەسەر دەمی، لەبەر ئەوەی خۆی دەزانێت کە درۆ دەکات.

٢-بەرزکردنەوەی برۆ
ئەو کەسانەی بەڵێن دەدەن و دەزانن جێبەجێی ناکەن لەکاتی قسەکردندا یەکێک لە برۆکانی یاخود هەردووکی بەرز دەکەنەوە، هۆکارەکەشی ئەوەیە بەهۆی درۆکردنەوە توشی دڵەڕاوکێ دەبێت.

٣-بەرزکردنەوەی شان
ئەو کەسانەی فێری درۆکردن نین و بەڵێنێکی درۆ دەدەن، بەبێ ئاگاداری خۆیان یەکێک لە شانەکانیان یاخود هەردووکی بەرز دەکەنەوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەیە کە متمانەی بەخۆی نییە.

٤-هەوڵدان بۆ خۆدزینەوە
بەشێک لەو کەسانەی بەدرۆ بەڵێن دەدەن دەیانەوێت بەزووی کۆتایی بە قسەکانیان بهێنن و شوێنەکە جێبهێڵن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا