بڕیارە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ نرخی بەنزین لە سنووری سلێمانی دابەزین بەخۆوە ببینێت.
لە کاتژمێر چواری پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە، نرخی بەنزین لە سەرجەم بەنزینخانەکانی سلێمانی دادەبەزێت
بەهمەن قادر وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی
بە BMC راگەیاند:" هەروەک هەفتەی رابردوو ئاماژەمان پێکردبوو، نرخی بەنزین روو لە دابەزین دەکات، لە کاتژمێر چواری پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە، نرخی بەنزین لە سەرجەم بەنزینخانەکانی سلێمانی دادەبەزێت".
نرخی هەر سێ جۆرەکەی بەنزین موحەسەن، نۆرماڵ و سوپەر ٥٠ دینار دادەبەزێت
ئاماژەی بەوەشکرد:" نرخی هەر سێ جۆرەکەی بەنزین موحەسەن، نۆرماڵ و سوپەر ٥٠ دینار دادەبەزێت، هەروەها شایەنی باسە، بەنزینەکەی حکومەتی هەرێم کاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی بەنزین هەبووە".