عەلی عەدنان یاریزانی دیاری هەڵبژاردەی عێراق گرێبەستێکی
لەگەڵ یانەی رۆبن کازانی رووسی واژوو کرد.
یانەی رۆبن
کازانی رووسی لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی بڵاویکردووەتەوە:" عهلی عهدنانی تەمەن
٢٨ ساڵ گرێبەستی ئازادی لەگەڵ یانەکە واژووکردووە و دەتوانرێت بۆ ماوەی ساڵێکی
دیکەش گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکە درێژ بکاتەوە ".
پێشتر، عەلی
عەدنان یاری بۆ یانەکانی ئۆدینێزی و ئاتاڵانتای ئیتاڵی، ڤانکۆڤەری کەنەدی، ریزا
سپۆری تورکی و فیجلی دانیمارکی کردووە، لە عێراقیش درێسی چەند یانەیەکی پۆشیوە.