دوای ئەوەی کەمێک لەمەوبەر، یاری کەشتی نوح لە پارکی دەروازەی قەڵادزێ بە ژمارەیەکی زۆر سەرنشینی منداڵەوە تێکشکا و کەوتەخوارەوە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی راپەڕین ئاماری قوربانیانی رووداوەکەی ئاشکراکرد و رایگەیاند، ١١ منداڵ بەهۆی رووداوەکەوە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا سەبارەت بە رووداوەکەی ئەمشەوی پارکی دەروازەی قەڵادزی ئاماژەی بەوەکرد:" کەمێک لەمەوبەر، پاش ئەوەی وەک هەموو شەوانێکی هەینی، ژمارەیەک هاوڵاتی کە زۆربەیان منداڵبوون سواری کەشتی نوح لە پارکی دەروازەی قەڵادزێ بوون کەشتیەکە تێکشکاوە و بەو هۆیەشەوە ١١ کەس بریندار بوون".
سەرجەم بریندارەکان رەگەزیان نێرە
ئەوەشی خستەڕوو:" سەرجەم بریندارەکان رەگەزیان نێرە و باری تەندروستی سەرجەمیشیان جێگیره، بۆ هەمان مەبەست مەفرەزەکانی پۆلیسی فریاکەوتنی قەڵادزێ گەیشتونەتە شوێنی مەبەست و پەڕاوەی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە رێکخراوە".