ئەو کەسەی باوک و کچێکی لە زاخۆ کوشتبوو دەستگیرکرا

کوردستان 12/08/2022

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆک دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی کوشتنی باوک و کچێک لە زاخۆ راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆک لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند:" درەنگانی شەوی رابردوو تیمەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان پاش کۆکردنەوەی زانیاری لە یەکێک لە گەڕەکەکانی دهۆک بکوژی فاروق میرزا خەلەفیان دەستگیرکرد".

دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و دانی بەوەشدا ناوە کە کچی ناوبراوی کوشتووە،

ئاماژەی بەوەشکرد:" لە لێکۆڵینەوەکانی سەرەتادا تۆمەتبارەکە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و دانی بەوەشدا ناوە کە کچی ناوبراوی کوشتووە، دوای ئەنجامدانی رێککارە یاساییەکان تۆمەتباری ئاماژەپێکراو رەوانەی پۆلیسی زاخۆ کرا".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا