بەڕێوەبەرایەتی
گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی
شارەکان بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لە
بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند:" ئەمڕۆ ئاسمان بەشێوەیەکی گشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت
و تۆز و خۆڵێکی سووکیش بوونی دەبێت بەتایبەتی لە ناوچەکانی باشووری هەرێم، هەندێک
کاتیش ئەگەری بەهێزبوونی کاریگەرییەکەی هەیە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" سبەی شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت
و تۆزێکی سووکیش بوونی دەبێت، پلەکانی گەرماش بە نزیکەی یەک تا دوو پلەی سیلیزی
بەراورد بە تۆمارەکانی رۆژانی رابردوو بەرزدەبنەوە، خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند
دەبێت و لەنێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت".
باسیلەوەشکرد:" بەرزترین پلەکانی گەرمای سبەی لە
ناوچەکانی هەرێم بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر : 42
سلێمانی : 43
دهۆک : 41
کەرکوک : 45
زاخۆ :44
هەڵەبجە : 45
سۆران : 41
راپەرین : 42
گەرمیان: 47