سەدر پەیامێکی ئاڕاستەی لایەنگرانی چوارچێوەی هەماهەنگی کرد

عێراق 12/08/2022

Alternate Text

رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا پەیامێکی ئاڕاستەی لایەنگرانی چوارچێوەی هەماهەنگی کرد و داوای لێکردن بە هێمنانە خۆپیشاندان ئەنجام بدەن.
موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند:" داوا لە لایەنگرانی چوارچێوەی هەماهەنگی دەکەم لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆیاندا خۆیان بە دوور بگرن لە پشێوی و گرژی و تەنها لەپێناو چاکسازی خۆپیشاندان ئەنجامبدەن".
ئاماژەی بەوەشکرد:" ئێمە و لایەنگرانی چوارچێوەی هەماهەنگی هەست بە بوونی گەندەڵی دەکەین، ئێمە کێشەمان لەگەڵ سەرکردایەتی چوارچێوەکە هەیە نەک لایەنگرەکانی، پێشم سەیرە کە لایەنگرانی ئەو چوارچێوەیە پشتیوانیمان لێناکان لە رزگارکردنی وڵات لە گەندەڵی".
باسیلەوەشکرد:" عێراق لە هەموو شتێک گرنگترە، بۆیە بە شێوەیەکی هێمنانە خۆپیشاندان بکەن، ئەگەر لەپێناو ساختەکاری خۆپیشاندان بکەن، ئەوا لایەنگرانی ئێمە پشتیوانیتان ناکەن".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا