بەڕیتانیا بە فەرمی وشکەساڵی راگەیاند

جیهان 12/08/2022

Alternate Text

حکومەتی بەڕیتانیا بە فەرمی رایگەیاند، بەشێکی وڵاتەکە رووبەڕووی وشکەساڵی بووەتەوە.
دوای هاتنی ژمارەیەک شەپۆلی یەک لەدوای یەکی گەرما بۆ وڵاتەکە، حکومەتی بەڕیتانیا لە راگەیەندراوێکدا بە فەرمی وشکەساڵی لە بەشێکی وڵاتەکە راگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد:" بەشێک لە ناوچەکانی باشوور و ناوەڕاستی رۆژهەڵاتی ئینگلتەرا رووبەڕووی وشکەساڵی بوونەتەوە".
هاوکات ستیڤ دۆبڵ وەزیری ئاوی ولاتەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند:" تەواوت کۆمپانیاکانی ئاوی وڵات دڵنیایان کردووینەتەوە کە پێداویستییە سەرەکییەکانی ئەو ناوچانەی رووبەڕووی وشکەساڵی بوونەتەوە بە سەلامەتی دەمێننەوە".
شایەنی باسە لە ئەمساڵدا شەپۆلێکی گرما کیشوەری ئەورپا بە گشتی و بەڕیتانیای بە تایبەتی گرتەوە، هاوکات بەڕیتانیا لە ئەمساڵدا بەرزترین پلەی گەرمی لە مێژووی خۆیدا تێدا تۆمارکرا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا