تۆمەتبارێکی داواکراو لە شاری جەددەی سعودییە خۆی تەقاندەوە و
بەوهۆیەشەوە چەند کەسێک بریندار بوون.
وتەبێژی ئاسایشی سعودییە رایگەیاند:" ئەمڕۆ هەینی، لە هێرشێکی
خۆکوژیدا کەسێک لە شاری جەددە خۆی تەقاندووەتەوە و لە ئەنجامیشدا چوار کەس بریندار
بوون".
پێشتر تۆمەتبار بووە و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە داواکراو بووە
وتیشی:" ئەو کەسەی هێرشەکەی ئەنجامداوە ناوی عەبدوڵا بن زایدە و
پێشتر تۆمەتبار بووە و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە داواکراو بووە، نابراو
پشتێنەیەکی تەقەمەنی لە خۆی بەستووە لەکاتێکدا هێزە ئەمنییەکان هەوڵیانداوە
دەستگیریبکەن خۆی تەقاندووەتەوە".
باسیلەوەشکرد:" ئەو کەسانەی برینداربوون سیانیان لە کارمەندانی
هێزی ئاسایشی سعودییەن و یەکێکیشیان هاووڵاتییەکی پاکستانییە، دوابەدوای
رووداوەکەش رەوانەی نەخۆشخانە کراون".