یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا بە فەرمی ناوی ئەو وەرشکارانەی بڵاوکردەوە کە
پاڵێوراون بۆ بوون بە باشترینی وەرزی رابردووی کیشوەرەکە.
یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند:" هەریەکە
لە کەریم بنزیمەی هێرشبەری یانەی ریاڵ مەدرید و تیبۆ کۆرتوای گۆڵپارێزی هەمان
یانە، لەگەڵ کیڤن دیبرۆنی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی مانچستەر سیتی، پاڵێوراوی
سەرەکین بۆ ئەوەی ببنە باشترین یاریزانی ئەوروپا".
ئاماژەی بەوەشکرد:" هاوکات هەریەکە لە راهێنەران کارلۆ ئەنچلۆتی،
یۆرگن کلۆپ و گواردوێلا پاڵێوراون بۆ ئەوەی ببنە باشترین راهێنەری وەرزی رابردووی
کیشوەری ئەوروپا".
شایەنی باسە وەرزی رابردوو، کەریم بنزیمە بە پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز
توانی لەگەڵ ریاڵ مەدرید جامی خولی یانە پاڵەوانەکان بەدەستبهێنێت، بەوهۆکارەش
زۆربەی چاودێرانی وەرزشی باوەڕیان وایە هەلی ناوبراو لە دوو رکابەرەکەی زیاترە بۆ
بەدەستهێنانی خەڵاتەکە.