راستی و دروستی بردنی ٢٠ ملیۆن دۆلاری هاوڵاتییان لەلایەن کەسێکەوە

کوردستان 12/08/2022

Alternate Text

پاش ئەوەی لەلایەن چەند میدیایەکەوە دەنگۆی ئەوە بڵاوکراوەیەوە، کەوا کەسێک لە بازاڕی دۆلارەکە بڕی ٢٠ ملیۆن دۆلاری هاوڵاتییانی بردووە، وتەبێژی بازاڕی ناوبراو لەوبارەیەوە روونکردنەوەی دا.
جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکە بە BMC راگەیاند:" لەلایەن چەند میدیایەکەوە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کەوا کەسێک هەستاوە بە دانانی نوسینگەی وەرگرتنی پارەی ئەو هاوڵاتییانەی کە بەمەبەستی گەیشتنیان بە ئەوروپا پارە دەخەوێنن، دواتر بڕی ٢٠ ملیۆۆن دۆلاری هاوڵاتییانی سلێمانی بردووە و هەڵاتووە، بەڵام ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوە".
وتیشی:" راستی بابەتەکە بەوشێوەیەیە، ماوەیەک لەمەوبەر کەسێک هەستاوە بە کردنەوەی نوسینگەی ئاماژەپێکراو و پاشان وتراوە کە ئەو کەسە بڕە پارەیەکی هاوڵاتییانی بردووە و هەڵاتووە".
باسیلەوەشکرد:" بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو بڕە پارەیەی بردراوە بڕەکەی ناگاتە ئەوەی باسکراوە، بەڵکو راستیی بڕەکە ١٠٠ بۆ ١٣٠ هەزار دۆلار بووە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا