ڤیدیۆ.. بەهۆی سووتانی ئۆتۆمبێلەکەیەوە گەنجێک گیانیلەدەستدا

کوردستان 12/08/2022

Alternate Text

بەهۆی وەرگەڕان و پاشان سووتانی ئۆتۆمبێلەکەیەوە، گەنجێکی تەمەن ٢١ ساڵ گیانیلەدەستدا.

ئۆتۆمبێلێکی گواستنەوەی سووتەمەنی وەرگەڕا و بەوهۆیەشەوە ئاگری گرت

 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی زاخۆ لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند:" ئەمڕۆ هەینی لەسەر سێ ریانی سححێلا – دێرەبون ئۆتۆمبێلێکی گواستنەوەی سووتەمەنی وەرگەڕا و بەوهۆیەشەوە ئاگری گرت".

لە ئەنجامی رووداوەکە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە دەستبەجێ گیانیلەدەستدا

ئاماژەی بەوەشکرد:" لە ئەنجامی رووداوەکە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە دەستبەجێ گیانیلەدەستدا، قوربانی ئاماژەپێکراو ناوی نورەدین ئیسو هەرکییە و تەمەنی ٢١ ساڵە و خەڵکی دەوروبەری قەزای ئاکرێیە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا