لایەنگرانی چوارچێوەی هەماهەنگی مانگرتنیان راگەیاند

عێراق 12/08/2022

Alternate Text

لایەنگرانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە ناوچەی جادریەی بەغدا مانگرتنیان راگەیاندووە و چوارچێوەی هەماهەنگیش راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، لایەنگرانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە ناوچەی جادریەی بەغدا مانگرتنیان راگەیاندووە، هاوکات چوارچێوەی هەماهەنگی لە راگایەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد:" داوا دەکەین پەلە بکرێت لە پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانی کە تەواوی دەسەڵاتەکانی بەدەستبێت".

باسیلەوەشکرد:" داواش لە هێزە سیاسییەکان بە تایبەتی لایەنە کوردییەکان دەکەین، پلە بکەن لە یەکلاییکردنەوەی کاندیدی سەرۆککۆمار و فراکسیۆنی پەرلەمانیش بە مەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران رابسپێردرێت".
ئەوەشیخستەڕوو:" پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ دەساڵەتی دادوەری رادەگەیەنین و هەموو جۆرە دەستدرێژییەک بۆسەر دامەزراوە حکومییەکان رەتدەکەینەوە، چونکە دامەزراوەکان پایەی سەرەکی بنیاتنانی عێراقن".
چوارچێوەی هەماهەنگی ئاشکراشیکرد:" داوا لە سەرۆکی پەرلەمان دەکەین کۆتایی بگەڕێتەوە بۆسەر کارەکەی و کار بۆ چؤڵكردنی بینای پەرلەمان و کاراکردنەوەی ئەو دامەزراوەیە بکات".

 

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا