هێرشکرایە سەر ئەو نووسەرەی پێش ٣٠ ساڵ فەتوای کوشتنی درابوو

هەمەرەنگ 12/08/2022

Alternate Text

بە چەقۆ هێرشکرایە سەر سەلمان روشدی نووسەر، کە پێش زیاتر لە ٣٠ ساڵ ئیمام خومەینی فەتوای کوشتنی دابوو.
ئەمڕۆ هەینی لە شاری نیویۆرکی ئەمەریکا، لە میانەی بەڕێوچوونی رێوڕەسمێکدا کەسێک بە چەقۆ هێرشیکردە سەر سەلمان روشدی نووسەری رۆمانی ئایەتە شەیتانییەکان.
ماڵپەری سکای نیوز لەوبارەیەوە نووسیویەتی:" هێرشبەرەکە چەقۆی لە ملی سەلمان داوە و دوابەدوای رووداوەکەش راستەوخۆ بە هێلیکۆپتەر سەلمان بۆ نەخۆشخانە گواستراوەتەوە و هێرشبەرەکەش دەستگیرکراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی دۆخی تەندروستی سەلمانەوە ئاشکرا نەکراوە".
سەلمان روشدی نووسەرێکی بەڕیتانییە و بە رەچەڵەک هیندییە، لە ساڵی ١٩٨٨ رۆمانێکی بڵاوکردەوە بەناوی ئایەتە شەیتانییەکان و ساڵێک پاش بڵاوبوونەوەی کتێبەکەشی، ئیمام خومەینی رابەری باڵای کۆچکردووی ئێران فەتوای کوشتنی سەلمانی دەرکرد.
شایەنی باسە لە دوای فەتواکەی خومەینی، سەلمان روشدی بەردەوام لەژێر چاودێری پۆلیس و لایەنە ئەمنییەکاندا بووە بە مەبەستی پاراستنی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا