مالیکی: لایەنگرانمان سەلماندیان شەقام موڵکی کەس نییە

عێراق 12/08/2022

Alternate Text

نوری مالیکی لە پەیامێکیدا رایگەیاند، لایەنگرانی چوارچێوەی هەماهەنگی سەلماندیان کە شەقام موڵکی هیچ کەسێک نییە.

خۆپیشاندانی بەرفراوانی ئەمڕۆی لایەنگرانی چوارچێوەی هەماهەنگی پەیامێکی روونیان نارد 

 نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و یەکێک لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە پەیامێکدا رایگەیاند:" خۆپیشاندانی بەرفراوانی ئەمڕۆی لایەنگرانی چوارچێوەی هەماهەنگی پەیامێکی روونیان نارد ئەویش ئەوەیە، کە شەقام موڵکی هیچ کەس و لایەنێک نییە".

نیگەرانییەکانی گەلی عێراق زیاتر دەکەن

ئاماژەی بەوەشکرد:" پەکخستنی پەرلەمان کە بە دەنگی خەڵک پێکهێنراوە و دواخستنی دانیشتن و دانوستانەکان کە بەمەبەستی پێکهێنانی حکومەتی نوێ ئەنجامدەدرێن، نیگەرانییەکانی گەلی عێراق زیاتر دەکەن".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا