چەند ژەمێکی سوک بۆ خێرا دابەزاندنی کێش

تەندروستی پێش 2 هەفتە

Alternate Text

پسپۆڕانی تەندروستی ئاشکرایانکرد، خواردنی ژەمی کەمتر کێش دانابەزێنێت، بەڵکو دەبێت لە رۆژێکدا لایەنی کەم سێ ژەمی تەندروست بخورێت.

ماڵپەڕی "EAT THIS" ئاماژەی بە چەند خواردنێک کردووە کە دەوڵەمەندن بە پرۆتین و خۆراکە تەندروستەکان و لە رێگەیەوە خێراتر کێش دابەزێنێت، لەوانەش:

-فستق
فستق سەرچاوەیەکی سروشتییە بۆ وەرگرتنی پرۆتین و ریشاڵییەکان و چەوری سودبەخش، کە وادەکات هەست بە تێری بکەیت

-هێلکەی کوڵاو
هێلکەێ کوڵاو ژەمێکی سوک و دەوڵەندە بە پڕۆتین و هاوکار دەبێت بۆ دابەزینی کێش

-پسکیتی پرۆتین
هەندێک لە پسکیتی تایبەت بە لە پرۆتین دروستکراوە و شەکری تێدانییە، رەنگە ژەمێکی تەندروست و سوک بێت بۆ گەدە، بە جۆرێک کە هەر پارچە پسکیتێک ١٥ تا ٢٠ گرام پرۆتینی تێدایە.

-پەنیری قوڕەیش
پەنیری قوڕیشی بڕێکی باشی پرۆتینی تێدایە و گەر گوپێک لەو پەنیرە نزیکەی ٢٥ گرام پرۆتین لەخۆ دەگرێت، لەگەڵ ئەوەشدا بڕێکی زۆری کالیسیۆمی تێدایە.

-گۆشتی مانگا
گۆشت بە گشتی و بەتایبەت مانگا زۆر بەسودە بۆ ئەو کەسانەی دەیانوێت کێش دابەزێنن یاخود وەرزش دەکەن و هەوڵی گەورەکردنی ماسولکەکانی لەشیان دەدەن، لەبەر ئەوەی دەوڵەمدە بە پرۆتین و ڤیتامین و کانزاکان، لەگەڵ ئەوەشدا بڕێکی باشی ماددەی ئاسن و زینک و ترشی فولیک و فۆسفۆڕی تێدایە.

-کەرەی عەلی بابا و سێو
خواردنی کەرەی عەلی بابا لەگەڵ سێو یاخود هەر میوەیەکی دیکە ژەمێکی باش و تەندروستە بۆ ئەوەی بۆ ماوەیەک هەست بە تێری بکەیت و دوور بکەویتەوە لە خواردنی ناتەندروست.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

سلێمانی.. تاوانبارێکی هەڵاتوو دەستگیرکرا

کوردستان 2 کاتژمێر پێش ئێستا

بایدن: هەڕەشەکانی پوتین راستەقینەن

جیهان 3 کاتژمێر پێش ئێستا

کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی چۆن دەبێت؟

کوردستان 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا