یاریزانێک لە ناو یاریگا دایکی دەخاتە گریان

وەرزش 20/09/2022

Alternate Text

یاریزانێکی یانەی ئەنتاڵیاسپۆری تورکی بەهۆی ئاستە خراپەکەی لەناو یاریگا دایکی خستە گریان.

لەدوایین یاری نێوان هەردوو یانەی ئەنتاڵیاسپۆر و ئەدانا دەمیرسپۆر کە لە میانەی خولی تۆپی پێی تورکیا بەڕێوەچوو، شویا ناکاجیما یاریزانی بەڕەگەز ژاپۆنی یانەی ئەنتاڵیاسپۆر دوای نۆ چرکە لە بەشداریکردنی لە یارییەکەدا بە توندی خۆی بە یاریزانێکی تیمەکەی بەرامبەردا کێشا و بەهۆیەوە کارتی سوری وەرگرت و یارییەکەی بەجێهیشت.

دایکی یاریزانەکە کە لەناو یاریگا لە شوێنی هاندەران دانیشتبوو، بەو بڕیارەی ناوبژیوان دڵتەنگ بوو، بەوهۆیەوە دەستی کرد بە گریان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا