چەند رێنماییەک بۆ شۆفێران لەکاتی بارانبارین

هەمەرەنگ 21/09/2022

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی چەند رێنماییەکی بڵاوکردەوە تایبەت بە شۆفێریکردن لەکاتی بارانبارین، لەوانەش داگیرساندنی لایتی ئۆتۆمبێل و کەمکردنەوەی خێرایی.

 بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا سەبارەت بە شۆفێریکردن لەکاتی بارانبارین ئاماژەی بەوەکرد:" شۆفێریكردن لە كاتی باران باریندا وەك لە كاتەكانی دیكە ئەستەم ترەو پێویستی بە شارەزایی و هونەری زیاترە بۆ دەربازبوون لە رووداوەكانی هاتوچۆ بۆیە ئێمە لێرەدا شەش رێنمایی دەخەینە بەردیدی شۆفێران بۆئەوەی جێبەجێی بكەن و بەمەبەستی کەمبوونەوەی رووداوەکانی هاتوچۆ، کە بریتیین لەمانە:
١-هەندێك جار زۆرێك لە شۆفێرەكان بە بێ ئاگای شۆفێری دەكەن، كاتێكیش باران دەبارێت ناتوانن واز لە بیركردنەوەكانیان بهێنن یان بیركردنەوەكانیان بۆ رێك ناخرێت، بۆیە كاتێك بارودۆخ گونجاو نەبوو شۆفێرەكان پێویستە زۆر بەئاگابن بۆئەوەی ئامادەباش بن بۆ ئەو شتانەی كە روودەدەن لە چواردەوریان.
٢-پێویستە لایتەكانی ئۆتومبێلەكەت دابگیرسێنیت لەكاتی كەمبوونەوەی ئاستی بینین بەهۆی باران بارینەوە، هەروەها پێویستە فڵچەی جامەكانت كار بكەن و ئەگەر كێشەیەك هەبوو لە لاستیكەكەی یان ئامێرەكەدا بەزووترین كات بگۆڕدرێت
٣- ئاگاداری خلیسكاندن بە، لەكاتی باران باریندا لێخشاندنی تایەكان لەگەڵ ئاودا زیاتر دەبێت وەك لە جادەكە، ئەمەش دەبێتە هۆی خلیسكاندنی سوارڕەوەكە بەبێ ئەوەی بتوانی كۆنترۆڵی بكەیت، لە كەشی باران باریندا خلیسكان ئەگەری زۆرە رووبدات، بۆ ئەم حاڵەتە لە تەنها ٢٧ میللی لیتر باران و ڕۆشتن بە خێرایی ٦٠ کیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا روودەدات، ئەگەر ئەم حاڵەتە ڕوویدا تەنها لەسەرخۆبە و ستێرنی (سوكان) ئۆتومبێلەكە بە تووندی بگرە و هێواش هێواش پێ بنێ بە پایدەری ستۆپدا تاکو دووبارە كۆنترۆڵی ئۆتومبێلەكەت دەكەیتەوە
٤- دیاریكردنی خێرایی (تحدید سرعە، Cruise control) لەكاتی باران بارین و بەفردا بیكوژێنەرەوە چونكە دیاریكردنی خێرایی لەم كاتانەدا وا دەكات كە كۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەكەت لە دەست بدەیت، لەوانەیە تۆ وابیربكەیتەوە كە هاوكاریت دەكات و لەخێراییەكی دیاریكراودا دەتهێڵێتەوە، بەڵام ئەگەر ئۆتۆمبێلەكەت بخلیسكێت و دیاریكردنی خێراییت كار پێكردبێت لەم كاتەدا ئۆتۆمبێلەكەت خێراتر دەبێت و رەنگە زیانەكان زۆر زیاتر بكات.
٥- خێراییەكەت كەم بكەرەوە، هێماكانی دیاریكردنی خێرایی بۆ بارودۆخی جۆراوجۆر دانراون، كاتێك ئاستی بینین باشە و شەقامەكە قەرەباڵغ نییە مانای ئەوە نییە خێرا بڕۆیت چونكە لەكاتی باران باریندا پێویستت بە ماوەیەكی زیاتر دەبێت بۆ وەستاندنەوەی ئۆتۆمبێلەكەت، بیرت بێت تاکو هێواشتر شۆفێری بكەیت سەلامەتتردەبیت و لەكاتی رووداوێكی نەخوازراودا زیانەكان كەمتر دەبن
٦- پێویستە بەردەوام ئاگاداری ئۆتۆمبێلەكەت بیت كە هیچ كێشەیەكی مەرجەكانی توندوتۆڵی تیادا نەبێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا