هونەرمەندێکی ناوداری عەرەب بەهۆی شێرپەنجەوە کۆچی دواییکرد

هەمەرەنگ 22/09/2022

Alternate Text

ئەمڕۆ، هیشام سەلیم، هونەرمەندی دیاری میسڕی بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە لە تەمەنی ٦٤ ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەشرەف زەکی، نەقیبی سەندیکای هونەرمەندانی میسڕ رایگەیاند:" هیشام سەلیم لە تەمەنی ٦٤ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە و تێکچوونی تەندروستی کۆچی دواییکردووە".

شایەنی باسە، هیشام سەلیم لەدایک بووی ساڵی ١٩٥٨ ئەکتەرێکی دیاری شانۆ و دراما و سینەمای میسڕیە، کوڕی ساڵح سەلیم یاریزانی تۆپی پێیە، یەکەم دەرکەوتنی لە فیلمی ئیمپراتۆر میم بوو لە دەرهێنانی حسێن کەمالی میسڕی.

شایەنی باسە، لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا هیشام سەلیم رایگەیاند  کە توشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە و ئەمڕۆش دوای چوار مانگ بەهۆی هەمان نەخۆشیەوە کۆچی دواییکرد.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا