توێژینەوەیەک ئاشکرایکرد، بەراورد بە پیاوان،
ژنانی توشبوو بە نەخۆشی شەکرە مەترسی گیان لەدەستدانیان بەهۆی ئەو نەخۆشییە
زیاترە.
ماڵپەڕی "THESUN"
ئاماژەی بەوەکردووە:" بەگوێرەی توێژینەوەیەک کە لە سوید ئەنجامدراوە، ئەو
ژنانەی توشبووی جۆری دووەمی نەخۆشی شەکرەن، مەترسی گیان لەدەستدانیان بەو نەخۆشییە
٦٠٪ە، بەڵام پیاوانی توشبوو بەو نەخۆشییە مەترسی گیان لەدەستدانیان ٤٤٪ە ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" ئەو توشبووانەی جگەرەکێشن، یاخوود لە تەمەنێکی
زوو توشی نەخۆشی شەکرە بوون مەترسی گیان لەدەستدانیان زیاترە ".