بەڕێوەبەری دابەشکردنی سووتەمەنی هەولێر رایگەیاند، بەهۆی دابەشکردنی
بەنزینی ٨٠٠ دینارییەوە نرخی بەنزین لە شاری هەولێر رووی لە دابەزینە و لە ئێستادا
لیترێک بەنزینی نۆرماڵ بۆ ٩٥٠ دابەزیووە.
ئاری کاکەشین، بەڕێوەبەری دابەشکردنی سووتەمەنی هەولێر لە لێدوانێکی
رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە نرخی دابەزین ئاماژەی بەوەکرد:" لە ئێستادا بەهۆی دابەشکردنی
بەنزینی پاڵپشتیکراوی حکومییەوە ( ٨٠٠ دیناری)، نرخی بەنزین بەشێوەیەکی گشتی
دابەزیووە، بەشێوەیەک ئێستا نرخی بەنزینی نۆرماڵ بە ٩٥٠ دینار لە بەرامبەر یەک
لیتر دەدرێتە هاوڵاتییان".
سەبارەت بە بەنزینی ٨٠٠ دیناری راشیگەیاند:"
بەنزینێكی زۆر لە جۆری ٨٠٠ دیناری لە ئێستادا لە شاری هەولێر هەیە كە بەنزینێكی
باش و بێکێشەیە و خەڵك بەئاسانی بەریان دەكەوێت".
ئاشكرایشی كرد:" کوالێتی و باشی بەنزینی
٨٠٠ دیناری وایکردووە، بەلای كەمەوە لیتری بەنزینی نۆڕماڵ ٢٠٠ دینار دابەزیووە، لە دوای
ئەوەی نرخەکەی بۆ ١٣٠٠ دینار بەرزبوویەوە".