کاتی کۆبوونەوەکەی سەدر و شاندی سێ قۆڵی ئاشکراکرا

عێراق پێش 2 هەفتە

Alternate Text

سەرکردەیەکی هاوپەیمانی نەسڕ رایگەیاند، سەرەتای مانگی داهاتوو شاندێکی سێ قۆڵی کە پێکهاتووە لە هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح، محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەچنە حەنانە و تایبەت بە قەیرانی سیاسی ئێستای عێراق لەگەڵ موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر کۆدەبنەوە.
عەقیل ئەلردینی سەرکردە لە هاوپەیمانی نەسڕ کە حەیدەر عەبادی سەرۆکایەتی دەکات و بەشێکە لە چوارچێوەی هەماهەنگی لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی ( بغداد الیوم) سەبارەت بە کاتی کۆبوونەوەکەی شاندی سێ قۆڵی لەگەڵ موقتەدا سەدر رایگەیاند:" سەرەتای مانگی داهاتوو کۆبوونەوەی نێوان شاندی سێ قۆڵی و سەدر لە حەنانە بەڕێوەدەچێت، دوای ئەوەی دادگای فیدراڵی دۆسییەی گەڕانەوەی پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی سەدری بۆ پەرلەمان یەکلاییکردەوە".
ئەوەشی خستەڕوو:" وابڕیارە، لە کۆبوونەوەکەدا قەیرانی سیاسی ئێستای وڵات، کۆتایی هێنانی بە گەمارۆی سیاسی وڵات و ناکۆکی لایەنە سیاسییەکان تاوتوێبکرێت، هەروەها چەند گفتوگۆ لەبارەی چەند پرسێکی دیکەی هەستیارەوە بکرێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا