بەهۆی خراپی ئاستی یانەی دیبۆرتیفۆ کالی، سەدان هاندەر هێرشیانکردەسەر
یاریزانانی یانەکەیان.
لە دوایین یاری نێوان هەردوو یانەی دیبۆرتیفۆ کالی و کۆرتۆلۆا کە لە میانەی
یارییەکانی خولی تۆپی پێی کۆڵۆمبیا بەڕێوەچوو، سەدان هاندەری یانەی دیبۆرتیفۆ کالی
وەک ناڕەزایەتییەک هاتنە ناو یاریگا و هێرشیانکردەسەر یاریزانانی یانەکەیان،
بەهۆیەوە ناوبژیوان و سەرجەم یاریزانەکانی هەردوو یانەکە یاریگایان جێهێشت.
بەشێک لە یاریزانەکان لەکاتی هەڵاتنیان کەوتنە بەردەستی هاندەران و بەر
هێرشەکە کەوتن، بەهۆیەوە برینداربوون.
لە ئێستادا یانەی دیبۆرتیفۆ کالی لە ریزبەندی ٢٠ و کۆتایی خولی تۆپی پێی
کۆڵۆمبیایەوە و خاوەنی هەشت خاڵە.