زۆرترین بارانبارینی ئەمڕۆ لە کام ناوچەی هەرێم بووە؟

کوردستان 22/09/2022

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ زۆرترین رێژەی بارانبارین لە حاجی ئۆمەران بووە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم لە روونکردنەوەیەکیدا ئاماژەی بەوەکردووە:" لە کاتژمێر ٩ی بەیانی تاکو ٩ی ئەمشەو ١٠.٦ ملم باران لە حاجی ئۆمەران، ٩.٣ ملم لە چەمچەماڵ، ٦ ملم لە بارزیان، ٥.٢ ملم لە دوکان، ١.٢ ملم لە سلێمانی، ١ ملم لە خەبات و ٠.٢ ملم باران لە کەرکوک باریوە ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" هەر لەو ماوەیەدا لە شارەکانی هەولێر، دهۆک و ئیدارەی زاخۆ دڵۆپ دڵۆپ باران باریوە ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا