کازمی لەگەڵ سکرتێری گشتی ناتۆ کۆبووەوە

عێراق 22/09/2022

Alternate Text

ئەمڕۆ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە میانەی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، لەگەڵ ینس ستۆڵتنبێرگ سکرتێری گشتی هاوپەیمانی ناتۆ کۆبووەوە.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد:" ئەمڕۆ پێنجشەممە، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە میانەی بەشداریکردنی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، لەگەڵ ینس ستۆڵتنبێرگ سکرتێری گشتی هاوپەیمانی ناتۆ کۆبووەوە".
ئەوەشی خستەڕوو:" لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی هەوڵ و رۆڵی هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان و سەرکەوتنە مەیدانییەکانیان کرا، کە رەنگدانەوەیەکی ئەرێنی بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری عێراق و ناوچەکە هەبووە".
راشیگەیاند:" لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و وڵاتانی ناو هاوپەیمانی ناتۆ خرایە بەرباس و جەختکرایەوە لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی عێراق و ئەو وڵاتانی لە رووی سەربازی و راویژکارییەوە هاوکاری هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەکەن، هەروەها هەردوولا جەختیان لە فراوانکردنی پەیوەندیی و پشتیوانییەکان بۆ عێراق کردەوە، بەو پێیەی رۆڵێکی گرنگی هەبووە لە بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا