هاتوچۆی عێراق: پێنج ملیۆن ئۆتۆمبێل لە وڵاتەکەدا هەیە

عێراق پێش 2 هەفتە

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گشتی عێراق رایگەیاند، لەکۆی پێنج ملیۆن ئۆتۆمبێل لە سەرانسەری وڵاتەکەدا، سێ ملیۆنیان لە بەغدان.

ئاژانسی "واع"ی عێراقی ئاماژەی بەوەکردووە:" لەئێستادا زیاتر لە پێنج ملیۆن ئۆتۆمبێل لەسەرانسەری عێراقدا هەن، کە سێ ملیۆنیان بەتەنها لە شاری بەغدان و ساڵی رابردوو پێشنیاری قەدەغەکردنی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل کرا، بەڵام تاکو ئێستا جێبەجێ نەکراوە ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" ئەگەر ئۆتۆمبێلەکانی سوپا و گەشتوگوزار هەژمار بکرێت، کۆی ئۆتۆمبێلەکان لە عێراقدا دەگاتە حەوت ملیۆن ئۆتۆمبێل ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا