وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگەیاند،
پێشبینی دەکرێت له چه‌ند مانگی داهاتوودا نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت له بازاڕه‌كانی
جیهان بگاته 150 دۆلار.
فوئاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندووە:"
بەهۆی ئابڵوقەکانی سەر روسیا بۆ رێگریكردن له گواستنه‌وه و فرۆشتنی گاز و سووته‌مه‌نی
ئه‌و وڵاته بۆ ئه‌وروپا، پێشبینی دەکرێت لە چەند مانگی داهاتوودا نرخی بەرمیلێک
نەوت بگاتە ١٥٠ دۆلار ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" جیهان له‌به‌رده‌م
وه‌رزێكی زستانی سه‌ختدایه و پێشبینی ده‌كرێت نرخی نه‌وت به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاو
به‌خۆیه‌وه ببینێت ".