وابڕیارە
سبەی پێنجشەممە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلول دەستپێبکات و سبەینێ مووچەی لیوا
هاوبەشەکانی وەزارەی پێشمەرگە دابەشبکرێت.
سەرچاوەیەک
لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم بە BMC راگەیاند:" لە ئێستادا پارەی پێویست بۆ
مووچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەران لەبەردەستدایە و وابڕیارە رۆژی
یەکشەممەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی بکرێت".
ئەوەشی خستەڕوو:" مووچەی مانگی حوزەیران بە هەمان میکانیزمی مانگی
رابردوو دابەشدەکرێت، بەو پێیەش هەفتەی داهاتوو یەکەم وەزارەت مووچەی وەزارەتی
تەندروستی دابەشدەکرێت".
راشیگەیاند:" وابڕیارە سبەی پێنجشەممە، دەست بە دابەشکردنی مووچەی
لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشبکرێت، کە مووچەکەیان لەلایەن وڵاتانی
هاوپەیمانەوە دابیندەکرێت".