بەیانی ئەمڕۆ، لە بۆرسەی جیهانیدا، نرخی نەوتی خاو دابەزییەوە و بەهاکەی لەدەستدا.
ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازاڕی بۆرسەی جیهانیدا، نرخی نەوتی خاو گۆڕنکاری بەسەردا هات، بەشێوەیەک کە نەوتی خاوی برێنت ٨٤ سەنتی لەدەستدا و نرخەکەی بوو بە ٨٨ دۆلار و ٣٩ سەنت، بەمەش رێژەی ١،٠٢٪ی کۆی بەهاکەی لەدەستدا.
هەروەها، نەوتی خاوی تەکساسیش بێبەش نەبوو کەم دابەزینە، بە شێوەیەک کە ئەم جۆرە ئەمریکییە ٩٣ دۆلار دابەزی و بە ٨١ دۆلار و ٣٤ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
یەکێک لە هۆکارەکانی دابەزینی نرخی نەوت لە رۆژانی رابردوودا ناسەقامگیری سیاسی وڵاتانە، بە تایبەت لە نێوان جەنگی روسیا و ئۆکرانیادا، هەروەها پلانەکانی وڵاتانی ئۆپیک بۆ زیادکردنی بڕی بەرهەمهێنان.