وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی رایگەیاند،
نرخی بەنزین لە پارێزگای سلێمانی بۆ هەرسێ جۆرەکەی بڕی ٥٠ دینار دابەزیوە و لە
ئێستادا نرخی یەک لیتر بەنزینی نۆرماڵ بووەتە ١٠٢٥ دینار.
بەهمەن شێخ قادر وتەبێژی بەنزینخانەکانی
سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد:" ئەمڕۆ پێنجشەممە، بڕی
٥٠ دینار لە نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین بۆ هەر لیترێک لە بەنزیخانەکانی پارێزگای
سلێمانی کەمبووەتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو:" لە ئێستادا نرخی یەک
لیتر بەنزینی سۆپەر بۆ ١٣٥٠ دینار، یەک لیتر بەنزینی موحەسەن بۆ ١٢٢٥ و یەک لیتر
بەنزینی نۆرماڵ بۆ ١٠٢٥ کەمبووەتەوە".
راشیگەیاند:" وێڕای ئەوەی ئێستا نرخی
بەنزین لە پارێزگای سلێمانی لە خوار نرخە جیهانییەکانەوە، ئەگەر بەنزین لە دوبەی،
ئێران و تورکیاوە هاوردەبکرێت بۆ پارێزگاکە ئەوا نرخەکەی زیاتریش دادەبەزێت'.