بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانی بەغداوە هاتنی هێزی سەربازی بۆ ناو شارەکە نرخی دۆلار دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و لە ئێستادا لە پارێزگاکانی عێراق ١٠٠ دۆلاری لە بەرامبەر ١٤٦ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، هاوکات لە هەرێمی کوردستانیش ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٥٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەهۆی زیادبوونی گرژی و ئاڵۆزییەکان و قەیرانە سیاسییەکانی عێراق و هاتنی هێزی سەربازی سەرایا سەلام بۆ ناو شاری بەغدا، نرخی دۆلار بەرێژەیەکی بەرچاو لە بەرامبەر دیناری عێراق دابەزی و لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار لە بەرامبەر ١٤٦ هەزار دینار لە پارێزگاکانی عێراق مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە هەرێمی کوردستان بەهای دۆلای لە بەرامبەر هیچ دابەزینێکی بەرچاوی تۆمارنەکردووە و ١٠٠ دۆلار لە بەرامبەر ١٤٧ هەزار و ٥٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.