هەرچەندە، هەمووان لامان وایە قەڵەوی و کێشی
زیادە، جگەلەوەی شێوەی لاشەمان تێکدەدات، ئەگەری توشبوونمان بە نەخۆشییەکانیش زیاددەکات، بەڵام چەند پسۆڕێکی نەخۆشییەکانی پیری باسلەوەدەکەن، قەڵەوی سوودی بۆ تەندروستی هەیە و
هۆکارەکەشی دەخەنەڕوو.
د. ڤلادمێر خافیسۆن پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پیری
لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزۆنیدا سەبارەت بە قەڵەوی ئاماژەی بەوەکرد:" وێڕای
ئەوەی هەمووان پێمانوایە قەڵەوی زیانی بۆ تەندروستیمان دەبێت، لە چەند
توێژینەوەیەکدا دەرکەوتووە، کە قەڵەوی لە چەند حاڵەتێکدا دەکرێت سوودبەخش بێت بۆ
تەندروستی کەسەکان".
سەبارەت بە توێژینەوەکان و سوودبەخشی قەڵەوی
باسیلەوەشکرد:" لە نوێترین توێژینەوەماندا، کە لەسەر بەشێک لە دانیشتوانی
ئەمەریکا ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە، ئەو کەسانەی بە رێژەیەکی کەم کێشیان زیادە
یاخود قەڵەون، توانای زاڵبوونیان بەسەر نەخۆشییەکانی وەک هەوکردن و لاوازبوونی
بەرگری جەستە زیاترە، بە بەراورد بەو کەسانەی قەڵەو نین".
ئەوەشی خستەڕوو:" ئەو کەسانەی رۆژانە
لەسەر بنەمای بەرنامەیەکی خۆراکی، ژەمەکانیان دەخۆن و رێگەنادەن کێشیان زیادبێت
ئەگەری توشبوونیان بە نەخۆشییە گواستراوەکان زیاترە بە بەراورد بە کەسانی قەڵەو،
چونکە لەشیان لە چەند ماددەی خۆراکی بێبەش دەبێت، لەوانەش کاربۆهیدرات و
پرۆتینەکانی لەناو گۆشت و دوگدا هەیە".
د. ڤلادمێر خافیسۆن پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پیری
جەختیشیکردەوە:" راستە، قەڵەوی لە هەندێک حاڵەتدا سوودی هەیە، بەڵام نابێت
رێگەبدرێت قەڵەوییەکە روو لە زیادبوون بکات و بگاتە ئەو ئاستەی کەسەکە نەخۆش بخات،
بەڵکو دەبێت لە مەودایەکی مامناوەندا بهێڵدرێتەوە، بەشێوەیەک بە لەبەرچاوگرتنی
درێژی باڵای کەسەکە تەنیا چەند کیلۆیەک زیاتربێت".