دووشەممە بەبۆنەی رۆژی سەربەخۆی کۆماری عێراقەوە لەسەرجەم دامودەزگاکانی عێراقدا بە هەرێمی کوردستانەوە پشووی فەرمی دەبێت.
بە گوێرەی راگەیەندراوی حکومەتی عێراق و رۆژمێری فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژی دووشەممە، کە دەکاتە رێکەوتی ٣ی تشرینی یەکەم و رۆژی سەربەخۆیی کۆماری عێراق، لە سەرجەم دامودەزگاکانی عێراقدا بە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.
هەروەها، بە گوێرەی رۆژمێری فەرمی حکومەتی هەرێم، رێکەوتی ٨ی تشرینی یەکەم، یادی لە دایکبوونی محمد(د.خ) پێغەمبەری ئیسلامە و بەوبۆنەیەوە لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێم دەکرێتە پشووی فەرمی.