کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید
کاتی گەڕانەوەی هەردوو یاریزان کەریم بنزیما و لۆکا مۆدریجی بۆ یاریگاکان
راگەیاند.
کارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی
ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" لە ئێستادا
بارودۆخی کەریم بنزیما زۆر باشە و راهێنانەکانی بە باشی ئەنجامداوە و لە
یارییەکانی داهاتوودا بەشدارری دەکات".
ئاماژەی بەوەشکرد:" پێکانەکەی لۆکا
مۆدریج سووکە و مەترسیدار نییە، لە چەند رۆژی داهاتوودا دەگەڕێتەوە بۆ راهێنانکردن بە ئەگەری زۆرەوە رۆژی چوارشەممە یاری دەکات، ئەگەر رۆژی چوارشەممەش بەشداری
یارییەکەمانی نەکرد، ئەوا هەفتەی داهاتوو بە دڵنیاییەوە دەگەڕێتەوە
یاریگاکان".