هەرەیەکە لە ٣ و ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم
پشووی فەرمییە.
بەگوێرەی رۆژمێری فەرمی حکومەتی هەرێم بۆ ساڵی ٢٠٢٢، لەم مانگەدا دوو رۆژ
پشوو دەبێت، رۆژی یەکەم ٣ی مانگ دەبێت کە رۆژی سەربەخۆیی عێراقە، هەروها ٨ی تشرینی
یەکەمیش بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی
هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.
ئەمەش لەکاتێکدا، رۆژی ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ دەکەوێتە رۆژی شەممە و لە
بنەڕەتدا لە دامودەزگاکانی حکومەت پشووە.