رۆژنامەیەکی
فەرەنسی ئاشکرایکرد، لیۆنێل مێسی تەنها لە سێ مانگدا ٥٢ جار بە فڕۆکە تایبەتەکەی
گەشتی ئاسمانی ئەنجامداوە، کە زیاتر لە هەزار و ٥٠٠ تۆن غازی دووان ئۆکسیدی
کاربۆنی دەرهێناوە.
رۆژنامەی
"لیکیپ"ی فەرەنسی بڵاویکردووەتەوە:" لیۆنێل مێسی ئەستێرەی تۆپی پێی
ئەرژەنتینی و یاریزانی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی لە ١ی حوزەیران تاکو ١ی ئەیلولی
٢٠٢٢ زیاتر لە ٥٢ جار بە فڕۆکە تایبەتەکەی گەشتی ئاسمانی ئەنجامداوە، ٣٠ گەشتیان
کیشوەربڕ بووە و ١٤شیان بەسەر زەریا ئەتڵەسی فڕیوە ".
ئەوەشی
خستووەتەڕوو:" مێسی بە گەشتەکانی بڕێکی زۆری لە گازی دووان ئۆکسیدی کاربۆنی
لە رێگەی فڕۆکەکەیەوە کردووەتە ژینگە، بەوەش کاریگەری زۆری لەسەر پیسبوونی زیاتری
ژینگە هەبووە ".
رۆژنامەکە باسی
لەوەشکردووە:" هەر هاوڵاتییەکی ئاسایی فەرەنسی بە ماوەی ١٥٠ ساڵ دەتوانێت بەو
ئەندازەیە غازە بخاتە ژینگەوە کە مێسی بە سێ مانگ کردوویەتی ".