توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکرد، مرۆڤەکان لەکاتی باوەشدان بە
خۆشەویستەکانیان هۆرمۆنی "ئۆکسیتۆسین" دەڕژێنن، کە هاوکار دەبێت بۆ
بەهێزبوونی بەرگری دڵ.
رۆژنامەی " دەیلی مەیڵ"ی
بەریتانی ئاماژەی بەوەکردووە:" بەگوێرەی توێژینەوەیەک کە لە زانکۆی مێشیگان
لە ئەمەریکا ئەنجامدراوە، کاتێک کەسێک باوەش بە خۆشەویستەکەی دەکات لە ناوەوە
هۆرمۆنی ئۆکسیتۆسین دەڕژێنیت، کە بە هۆرمۆنی خۆشەویستی ناسراوە و بەرگری دڵی ئەو
کەسانە بەهێز دەکات کە توشی جەڵتەی دڵ بوون ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" لە دوای توشبوون بە جەڵتەی دڵ خانە و
ماسولکەکانی دڵ لاواز دەبن و توانای جوڵە و کرانەوەیان سنووردار دەبێت، بەڵام ئەو
هۆرمۆنە خانەکانی دڵ چالاک دەکاتەوە ".