بەیانی ئەمڕۆ، لە بۆرسەی جیهانیدا نرخی مامەڵەکردن بە نەوتی خاوەوە بەرزبووەوە.
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، لە بازاڕەکانی بۆرسەی جیهانیدا نرخی نەوتی خاو بە هەردوو جۆرەکەیەوە بەرزبووەوە، کە یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٨٧ دۆلار و ٣١ سەنتی ئەمەریکی مامەڵەی پێوەکرا، بەوپێیەش دوو دۆلار و ١٧ سەنت نرخەکەی زیادیکرد، کە دەکاتە رێژەی ٢،٥٥٪ی کۆی گشتی بەهاکەی.
هەروەها، نرخی نەوتی تەکساسیش بەرزبووەوە، بە شێوەیەک کە هەر بەمیلێک بە ٨١ دۆلار و ٥٩ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و دوو دۆلار و ١٠ سەنت لەبەهاکەی زیادیکرد، کە دەکاتە ٢،٦٤٪ی کۆی گشتی بەهاکەی.