یاری نێوان هەردوو یانەی تۆلۆز و مۆنلییەی
فەڕەنسی پشێوی تێکەوت هاندەران گازی فرمێسکڕیژیان کردە ناو یاریگاکەوە.
لە خولەکی ٥٧ی یاری تۆپی پێی نێوان هەردوو
یانەی تۆلۆز و مۆنلییەی فەڕەنسی پشێوی لە نێوان هاندەران دروستبوو، لەگەڵ ئەوەشدا
گازی فرمێسکڕێژیان کردە ناو یاریگا و
بەهۆیەوە یارییەکە بۆ نزیکەی ٢٠ خولەک راگیرا.
لە دیمەنەکاندا دەرکەوتووە کە یاریزانەکان
بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی گازەکە لوتی خۆیان دەگرن و ناوبژیوانیش لە پێناو
سەلامەتییان داوایلێکردن یاریگا جێبهێڵن.
یارییەکە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ
لە بەرژەوەندی تۆلۆز کۆتاییهات، بەوەش کۆی گشتی خاڵەکانی گەیاندە ١١ خاڵ و لە
ریزبەندی ١٢هەمینی یانە فەڕەنسییەکاندایە.