دوای ٧٢ کاتژمێر، گەڕان بەدوای بێسەروشوێنەکانی باڵەخانەکەی بەغدا بەردەوامە

عێراق 03/10/2022

Alternate Text

بەرگری شارستانی بەغدا رایگەیاند، دوای ٧٢ کاتژمێر لە داڕوخانی باڵەخانەی تاقیگەی نیشتیمانی لە ناوچەی کەرادە، هێشتا گەڕان بەدوای بێسەرووشوێنەکاندا بەردەوامە.

ئەمڕۆ دووشەممە بەرگری شارستانی بەغدا رایگەیاند:" دوای ٧٢ کاژمێر لە روودانی رووداوەکە و کارکردنی بەردەوام، هێشتا لە هەوڵدان بۆ رزگارکردنی بێسەرووشوێنان".

وتیشی:" تیمەکانمان توانیوانە ١٣ کەس رزگاربکەن کە لەژێر داروپەردووی باڵەخانەکەدا گیریان خواردبوو، تەرمی کەسێکیش دەرهێندراوەتەوە".

باسی لەوەشكردووە:" نزیکبووینەتەوە لە دەرهێنانی تەرمی ژنێک و کوڕەکەی، لەو باوەڕەداین کە تەرمی کەسێکی بەتەمەنیش بوونی هەبێت".

شایەنی باسە، رۆژی شەممەی رابردوو، باڵەخانەی تاقیگەی نیشتیمانی لە ناوچەی کەرادەی پایتەختی عێراق داڕوخا، کە بریندار و گیان لەدەستدانی لێکەوتەوە، تا ئێستاش تیمەکانی بەرگری شارستانی بەردەوامن لە گەڕان بەدوای بێسەرووشوێنەکاندا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا