سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، کار
دەکەن بۆ ئەوەی سەدر لە حکومەتی نوێی عێراقدا بەشداری بکات
عەلی فەتلاوی یەکێک لە سەرکردەکانی چوارچێوەی
هەماهەنگی رایگەیاند:" سەرەڕای هەموو هەوڵەکان بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆ و
گەیشتن بە دانوستان، تاوەکو ئێستا رەوتی سەدر سەرجەم هەوڵەکانم رەتدەکاتەوە و
ئامادەی گفتوگۆ نییە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" چوارچێوەی هەماهەنگی
و هێزە سیاسییەکانی دیکە بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی
عێراق، دەرگا بۆ سەدرییەکانیش کراوە دەبێت بۆ ئەوەی بەشداری لە حکومەتی نوێدا
بکەن".
باسیلەوەشکرد:" هاوکات کاردەکەین بۆ
ئەوەی سەدرییەکان بەشداری حکومەتی نوێی وڵاتەکەمان بکەن، حکومەتێک کە کاری لە
پێشینەی دەستەبەرکردنی سەقامگیری بارودۆخە لە ئاستە جیاوازەکاندا".