بەم ١٢ کارە خۆت لە نەخۆشی لەبیرچوونەوە بپارێزە

تەندروستی 03/10/2022

Alternate Text

هەرچەندە نەخۆشی بیرچوونەوە بە شێوەیەکی گشتی تووشی کەسانی بەساڵاچوو دەبێت و ناتواندرێت بەشێوەیەکی هەمیشەی رێگری لە توشبوونی کەسەکە بەو نەخۆشییە بکرێت، بەڵام چەند کارێکی رۆژانە هەن، کە دەتوانن ئەگەرەکانی توشبوون بە نەخۆشی لەبیرچوونەوە کەمبکەنەوە.
توێژینەوەکان ئاشکرایانکردووە، سەرباری ئەوەی ناتواندرێت ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی لەبیرچوونەوە بۆ ٪ ٠ کەمبکرێتەوە، دەتوانرێت ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەکە بۆ رێژەی ٪٤٠ کەمبکرێتەوە، ئەویش لە رێگەی رێکخستنی کارەکانی رۆژانە و ژەمە خۆراکییەکانەوە، وەک لە گۆڤاری (medical express) ئاماژەی پێکراوە. 
یەکەم هەنگاو بۆ کەمکردنەوەی توشبوون بە نەخۆشی لەبیرچوونەوە، بەپێی توێژینەوەکان، بریتییە لەوەی کەسەکە سەرجەم ئەو بەربەستانە تێکبشکێنێت، کە رێگری لە وەرگرتنی زانیاری نوێی دەکەن، چونکە لە توێژنەوەکاندا دەرکەوتووە، ئەو کەسانەی لە فێربوون و وەرگرتنی زانیاری نوێ بێبەشن، دووچاری لەبیرچوونەوە دەبن.
لە توێژینەوەیەکدا، کە لەسەر ٨٣٤ کەسی بەساڵاچوودا لە ئوستڕاڵیا ئەنجامدراوە، توێژەران توانیویانە ١٢ کاری رۆژانە بە گشتی بۆ کەمکردنەوەی ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی لەبیرچوونەوە دیاری بکەن، کە بریتیین لەمانە:
١-ئەنجامدانی چالاکی جەستەی
٢- خواردنی  ژەمە خۆراکی تەندروست
٣- جگەرە نەکێشان
٤- نەخواردنەوەی ماددە کحولییەکان
٥- هاوسەنگ هێشتنەوەی فشاری خوێن
٦- رێگریکردن لە بەرزبوونەوەی کۆلیسترۆڵی خوێن
٧- رێگریکردن لە قەڵەوبوون و زیادبوونی کێش
٨- خۆپاراستن لە نەخۆشییەکانی گورچیلە و شەکرە
٩- هەبوونی دەروونێکی چالاک و بەهێز
١٠- بەهێزکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان 
١١- هەڵمژینی هەوای خاوێن 
١٢- چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی بیستن



ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا