٥٠ چەکداری داعش رادەستی عێراق کران

عێراق 03/10/2022

Alternate Text

٥٠ چەکداری داعش کە لەلایەن هێزەکانی سوریاوە دەستگیرکرابوون رادەستی هێزەکانی عێراق کران.
کەناڵی ئەلمەعلومە لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە:" هێزەکانی سوریا لە سنووری رەبیعە ٥٠ کەسیان رادەستی هێزەکانی عێراق کردەوە کە تۆمەتباربوون بە ئەندامبوون لە گروپی تیرۆرستی داعشدا".
ئاماژەی بەوەشکرد:" ئەو ٥٠ کەسە لە چوارچێوەی شەڕ و پێکدادانەکانی ئۆپەراسیۆنی پاککردنەوەی موسڵ لە چەکدارانی داعش، لە عێراقەوە هەڵاتوون بۆ سوریا".
باسیلەوەشکرد:" سەرجەم دەستگیرکراوەکان لە گرتووخانەی غویران بوون و لە چوارچێوەت رێكکەوتنی نێوان سوریا و عێرق سەبارەت بە چەکدارە دەستگیرکراوەکان، رادەستی هێزەکانی عێراق کراون".
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشیخستەڕوو:" سەرجەم ئەو کەسانەی رادەستی عێراق کراون، تۆمەتبارن بە تاوانی کوشتن و رفاندنی هێزە ئەمنییەکان و هاوڵاتی مەدەنیش".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا