نرخی نەوت لە بەرزیدایە

ئابوری 04/10/2022

Alternate Text

بەهۆی پێشبینییەکان بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبووەوە.

ماڵپەڕی "oilprice"ی تایبەت بە نرخی نەوت و سوتەمەنی ئاماژەی بەوەکردووە:" لەئەنجامی پێشبینییەکان بۆ رەزامەندنی رێکخراوی ئوپیک لەبارەی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بە رێژەی ٠،٥٪ بەرزبووەوەتەوە و گەیشتووەتە ٨٩ دۆلار و ٢٩ سەنت ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" نرخی نەوتی خاوی ئەمەریکی (رۆژهەڵاتی تەکساس)یش بەرێژەی ٠،٣٪ بەرزبووەتەوە و لە ئێستادا بە ٨٣ دۆلار و ٨٥ مامەڵەی پێوەدەکرێت ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا