لە رووداوێکی هاتوچۆدا حەوت سەرباز بوون بە قوربانی

عێراق 04/10/2022

Alternate Text

بەیانی ئەمڕۆ، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای موسڵ حەوت سەربازی سوپای عێراق بوون بە قوربانی کە پێنجیان گیانیان لەدەستداوە.

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند:"لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە جۆری پێکدادان لەسەر رێگای موسڵ-بەغدا لە نزیک ناحیەی قەیارە پێنج سەرباز گیانیان لەدەستدا".

ئاماژەی بەوەشداوە:" ئەو سەربازانە لە سنووری ئۆپەراسیۆنەکانی رۆژئاوای موسڵ ئێشکگر بوون، بەهۆی رووداوەکەوە پێنجیان گیانیان لەدەستداوە و دووی دیکەش برینداربوون".

لای خۆشیەوە، وەزارەتی بەرگری عێراق راگەیەندراوێکی لەبارەی رووداوەکە بڵاوکردەوە و رایگەیاند کە دوو کەسیان برینداربوون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا