ناسنامەی ژنە کوژراوەکەی سلێمانی ئاشکراکرا

کوردستان 04/10/2022

Alternate Text

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە سلێمانی رایگەیاند، ژنە کوژراوەکەی ئەمڕۆی گەڕەکی بەختیاری ئەندامی پەکەکەیە و خەڵکی باکوری کوردستانە.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی سلێمانی بەBMC  راگەیاندووە:" ئەو ژنەی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکی بەختیاری شاری سلێمانی کوژرا تەمەنی ٤٥ ساڵە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەندامی باڵای پەکەکەیە و خەڵکی باکوری کوردستانە ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو": ژنەکە چوار فیشەکی بەرکەوتووە و ئێستا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی سلێمانییە، تاکو ئێستاش تۆمەتبارەکە دەستگیر نەکراوە ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا