بۆ کڕینی خانوو؛ قەرز بەم کەسانە دەدرێت

عێراق 04/10/2022

Alternate Text

بانکی رافیدەین رایگەیاند، بڕی ١٥٠ ملیۆن دینار وەک قەرز بۆ کڕینی خانوو بە هاوڵاتییان دەدرێت.

بانکی رافیدەین لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە:" پێدانی قەرزی ١٥٠ ملیۆن دیناری بەو هاوڵاتییانە دەستیپێکردووە کە دەیانەوێت خانووی پێ بکڕن ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" سودی دانەوەی قەرزەکە ٤٪ە و بە ماوەی ١٠ ساڵ دەدرێتەوە ".

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە:" پێشکەشکردنی داواکاری بۆ وەرگرتنی ئەو قەرزە لە لقەکانی بانکەکە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دەستیپێکردووە ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا