هەردی سەلامی سەرقاڵی فیلمێکی نوێیە

هەمەرەنگ 04/10/2022

Alternate Text

هەردی سەلامی ئاشکرایکرد، لە ئێستادا سەرقاڵی بەرهەمهێنانی فیلمێکی نوێیە و دڵنیایە بەرهەمەکە جیاواز دەبێت.
هونەرمەند هەردی سەلامی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام رایگەیاند:" لە ئێستادا سەرقاڵی بەرهەمهێنانی فیلمێکی نوێم، هەروەها دڵنیام بەرهەمێکی جیاواز و گەورە دەبێت".
شایەنی باسە پێشتر هەردی سەلامی هاوشانی هونەرمەند هەڵوێست، بەشداری فیلمێکی سینەمایی دیکەی کوردی کردبوو بە ناوی تەمی بابا، کە فیلمەکە ژمارەیەکی زۆر بینەری هەبوو لە هەرێمی کوردستان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا