بەگوێرەی راپۆرتێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی
ئێران، تاوەکو ئێستا زیاتر لە ١٥٠ کەس لە خۆپیشاندانەکانی ئەمدواییەی ئێران گیانیان
لەدەستداوە.
رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران لە نوێترین
راپۆرتی خۆیدا رایگەیاند:" ژمارەی قوربانییەکانی ناڕەزایەتییەکانی ئەمدواییەی
ئێران بەرزبووەتەوە و بەلایەنی کەمەوە ١٥٤ کەس گیانیان لەدەستداوە".
رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران کە بارەگای
سەرەکیی لە وڵاتی نەرویجە ئاماژەی بەوەکردووە:" لەکۆی ئەو ١٥٤ کەسەی لە
خۆپیشاندانەکانی ئێراندا گیانیان لەدەتداوە نۆ منداڵ بوونی هەیە".
باسیلەوەشکرد:" زۆربەی ئەو کەسانەی
گیانیان لەدەتداوە خەڵکی شارەکانی سیستان، بلوچستان، مازندەران، گیلان و
ئازەربایجانی رۆژئاوا بوون".
شایەنی باسە، نزیکەی چەند هەفتەیەک پێش ئێستا، کچێکی کورد
بەناوی ژینا ئەمینی لەلایەن پۆلیسی رەوشتی ئێرانەوە دەستگیرکرا و دواتر
گیانیلەدەستدا، لە بەشێکی زۆری شار و شارۆچکەکانی ئێران خۆپیشاندانی بەرفراوان
دەستیپێکرد و تاوەکو ئێستاش ناڕەزایەتییەکان بەردەوامە.