ئیلۆن مەسک دەیەوێت تویتەر بکڕێتەوە

هەمەرەنگ 04/10/2022

Alternate Text

بەگوێرەی هەواڵێکی بلومبێرگ، ئیلۆن مەسک جارێکی دیکە دەیەوێت تویتەر بکڕێتەوە.
ماڵپەری بلومبێرگ بڵاویکردەوە:" سەرمایەداری ناوداری جیهان ئیلۆن مەسک لە هەوڵی ئەوەدایە جارێکی دیکە بەشیکی زۆری پشکەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بکڕێتەوە".
شایەنی باسە لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا ئیلۆن مەسک کڕینی بەشێکی پشکەکانی کۆمپانیای تویتەری راگەیاند و بەڵێنیدا ئازادی رادەربڕین زیندوو بکاتەوە.
دواتر لە مانگی تەمموزدا ناوبراو هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ کۆمپانیای تویتەر راگەیاند، بە بیانووی ئەوەی کۆمپانیای ناوبراو زانیاری تەواوی لەبارەی ژمارەی ئەکاونتە ساختەکانەوە نەخستووەتەڕوو و مەرجەکانی نێوانیانی پێشێلکردووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانیش، کشانەوەی ئیلۆن مەسک لە پشکەکانی تویتەر، بووە هۆی دابەزینی پشکەکانی ناوبراو بە رێژەی ٪٧، بەوهۆیەشەوە برێت تایلۆر بەڕێوەبەری جێبەجێکاری تویتەر لە بڵاوکراوەیەکدا باسیلەوەکرد:" لە دادگا سکاڵامان لەسەر ئیلۆن مەسک تۆمارکردووە تاوەکو لێپرسینەوە لەگەڵ ناوبراودا بکرێت سەبارەت بە پابەندبوونی بە گرێبەستەکانی نێوانمان".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا